یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆز بێت لە خەڵكی ماندوونەناسی كوردستان
5/31/2025 9:18:24 PM
خانەوادەی شەهیدان،
پێشمەرگە قارەمانەكان ،
سەرجەم لایەنەگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی کوردستان تەنیا ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی حیزبێکی سیاسی نییە بەڵکو یادی ڕێباز و خەباتێكە کە نیو سەدەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و خەباتی هەمیشەیی گەلەکەماندا ڕۆڵێکی بێهاوتاو بەرچاوی هەبووە.
نیو سەدەیە یەكێتی نیشتمانی وەك حیزبێكی سۆشیال دیموكرات لە پێشەنگی قوربانیدان بووە بۆ بەرجەستەکردنی مافەكانی گەلی كورد هەنگاو بە هەنگاو هاوتەریب لەگەڵ هەلومەرج و دەرفەتەكان چەندین بەربەستی سەختی بڕی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی، بۆیە ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی دەکەینەوە.
یەكێتی نیشتمانی وه كو حزبيكى پيشكەوتوخواز كار دەكات بۆ پێشخستنی سەقامگیری، سەروەری یاسا، ئاسایشی هاووڵاتیان، یەکسانی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری کوردستان
لە چوارچێوەی پرۆسەی چەسپاندن و پەرەپێدانی ڕیشەیی دیموکراسی و جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان لە پێناو بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی كورد خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێز بووە
بۆیە ئێستا گەلی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان زیاتر لە جاران پێویستی بە یەکێتی نیشتمانی و کردەی هەماهەنگ و هەوڵەكانی بۆ پارستنی مافەكانی و دابینكردنی خۆشگوزەرانی و ئاشتی و سەقامگیرییە