هێرۆ خان، ئەو ژنە سەرکردەیەی هیچ کەسێک ناتوانێت کارە دەگمەن و ناوازەکانی نادیدە بگرێت.
6/12/2025 11:35:01 AM

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) یادی لە دایک بوونی ژنە پێشمەرگە سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکاری مافی ژنان خاتو هێرۆ ئیبراهیم احمد پیرۆز دەکات .


هێرۆ خان، ئەو ژنە سەرکردەیەی هیچ کەسێک ناتوانێت کارە دەگمەن و ناوازەکانی نادیدە بگرێت. 

هەرکاتێک باسی ڕەوتی پێشکەوتنی بواری ڕۆشنبیری و کەلەپوری بکرێت لر هەرێمی کوردستاندا، ناوی هێرۆخان ئامادەیی بەرجەستەی هەیە.


هێرۆ خان، وەك ژنێك  توانی لە شاخ و لە شاریشدا جیاواز بیربكاتەوەو جیاواز خزمەتبكات وكاروانی خەبات و خزمەتەكانی بۆ بەئەرشیفكردنی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگە بەردەوام بوو،

ئەو خانمێكی پڕ زانیاری جگە لە بەهێزی کەسایەتیەکەی راست و ڕاستگۆیی و  وەفاداری و نیشتمانپەروەریی لە خەسڵەتە دیارەکانێتی . هەروەها هێرۆخان لێزان بوو لە هەڵبژاردنی ئەو كەسانەی جێبەجێكردنی كارو بیرۆكەكانی پێدەسپاردن، خاتونێك بوو پڕاو پڕ لە ڕێز بۆ هەموو ئەوكەسانەی كاری لەگەڵ دەكردن.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەو ژنە تاقانەبوو كە ڕێگای تایبەت بەخۆی دۆزییەوە لە نێو كۆمەڵگەیەكدا كە دیدی نەریتخوازی هەموو رەوایەتییەكی بە دەسەڵات و هەژموونی پیاو دەدا تەنانەت لە نێو حیزبەكەی ئەویشدا ، بەڵام توانی ببێت بە  جوانترینبەشداریی  سیاسیی راستەقینەی ژن.




(تەلار لطیف)

ئەندامی مەکتەبی سیاسی

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسای (ی.ن.ک)