پیشانگەیەکی تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
6/15/2025 11:11:33 PM
خاتوو (تەلار لطیف) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی ( ی.ن.ک) بەشداری لە تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کرد .
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ١٥/٦/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی و بەرپرسانی حكومی و حزبی بە ناونیشانی "پێشمەرگەی کامێرا لە شان"، پیشانگەیەکی تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە لە سلێمانی بەڕێوەچوو .